About

ڕێكخراوێكى خۆبەخشى بەردەوامى پێشەنگە لە ڕاهێنان و هۆشیاركردنەوەى تاكەكانی كۆمەڵگا

بەتایبەت مامۆستا و قوتابی بەمەبەستى پێشكەشكردنى تاكێكى سەركردەی بەشدار لە بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی دامەزراوەیی پێشكەوتوو.

خۆبەخشى، بەردەوامى، پێشەنگی، نوێکاری، هاریکاری

پەرەپێدانپەروەردە  فێرکردن لەڕێگای ڕاهێنان و هۆشیاری

  1. زنجیرەی فێربوونی بەردەوام:

زنجیرەیەکی پەرەپێدانی بەردەوامی هەفتانەیە، ئامانجی هۆشیارکردنەوە و بەرەوپێشبردنی بەشداربوانە. هەموو ڕۆژانی پێنج شەممە بۆ ماوەی کاتژمێرێك و نیو پێشکەش بە ئامادەبووان دەکرێت لە ناو هۆڵی ئاگا لە لایەن کەسانی پسپۆڕ و ڕاهێنەر و مامۆستایانی زانکۆ. ئەمە سەرەڕای دەستپێکردنی پێشکەشکردنی زنجیرەکە لە دەرەوەی هۆڵی ئاگا بۆ نمونە لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەددین.

لە ماوەی ساڵی (2013 – 2017) دا

(179) بابەتی جۆراوجۆر پێشکەشکراوە

کۆی (267) کاتژمێری خایاندوە

(7880) بەشداربوو سوودمەندبوون لێی

بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لایڤ کراوە.

  1. پڕۆژەیڕۆڵی قوتابی و مامۆستا لە بنیاتنانی کۆمەڵگە و چارەسەرکردنی کێشەکانی“:

پڕۆژەیەکی پەرەپێدانە ئامانجی بەهێزکردنی قوتابی و مامۆستایانە بەمەبستی بەشداری پێکردنیان لە چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگا و بنیاتنانی. بەهاوبەشی لەگەڵ (ڕێکخراوى دید بۆ پەرەپێدان و شیاندنی دامەزراوەیی) و بەهەماهەنگى لەگەڵ (فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان) لە بەرواری ( 1/8/2013 تا 31/10/2013) ئەنجامدرا، کە تێیدا

135 قوتابى و 30 مامۆستاى زانکۆ

لەماوەی (132) کاتژمێر

لە خول و چالاکییەکاندا بەژداربوون.

لە درێژەی چالاکیەکانی پڕۆژەکەدا، دەرچوانی پڕۆژەکە بەشێوەی گروپ هەستان بە ئامادەكردن و پێشکەشکردنی پڕۆژەیەکی خۆبەخشی. دواتر دەرەنجامی ئەم پڕۆژانە لە کۆنفرانسێكی یەكڕۆژەدا خرانەڕوو لە بەرواری 16-10-2013 بەئامادەبوونی سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان، جێگری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین، و چەندین مامۆستای زانکۆ و کەسایەتی تر.

  1. پڕۆژەی سەرکردە:

پڕۆژەیەکى پەرەپێدان و پەروەردەیی بەردەوامە، ئامانجى شیاندن و پێگەیاندنى تاکێکى وەبەرهێنى سەرکردەی بەشدارە لە بنیاتنانی کۆمەڵگادا. پڕۆژەکە پێکدێت لە پێشکەشکردنی چەند بابەتێك کە دابەشکراوە بەسەر چوار بەشی سەرەکی وەك لە وێنەکەدا دیارە.

لە ماوەی  (٢٠١٣٢٠١٧)دا (٢٠ جار) پێشکەشکراوە

بۆ ماوەی (٦٦٠ کاتژمێر) ڕاهێنان 

تێیدا (٦٩٩) قوتابی لە ئاستە جیاجیاکانی خوێندن سوودمەندبوون.

گرنگترین ئەو شوێنانەی پێشکەشیان کراوە:

١قوتابیانی ئاستی ئامادەیی و زانکۆ و پەیمانگاکان / هۆڵی ڕێکخراوی ئاگا.

٢قوتابیانی بەشە ناوەخۆییەکانی شەهید شەوکەت.

٣ئەندامانی ڕێکخراوی نیو کوردستان بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان

٤بێ سەرپەرشتیارانی خانەی نەوجەوانان / بەڕێوبەرایەتی کاروباری کۆمەڵایەتیوەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی.

٥سەرکردەی دڵبین بۆ قوتابیانی نابینا.

٦قوتابیانی بەشە ناوەخۆیی ١٨ی شوباتی کچان.

٧بەڕێوبەرایەتی چاکسازی نەوجەوانان و ئافرەتان.

  1. مامۆستای چالاك:

پرۆژەیەکی خۆبەخشی پەرەوەردەیی بەردەوامی تایبەتە، ئامانجی شیاندن و پێگەیاندنى مامۆستایەکی چالاك و کاریگەرە بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی بواری پەروەردە و فێرکردن لە کۆمەڵگاکەمان.

لەماوەی ساڵی  (٢٠١٣٢٠١٧)دا (١٣ جار) پێشکەشکراوە

بە تێکڕایی (٣١٢ کاتژمێر) ڕاهێنان

کە (٢٩٢) مامۆستایانی زانکۆ و قوتابخانەکان تێیدا بەشداربوون.

  1. ئافرەتی کاریگەر:

پرۆژەیەکی پەرەپێدانی تایبەت بە ئافرەتانە، ئامانجی پێگەیاندنی ئافرەتی سەرکردەیە بەمەبەستی بنیاتنانی خێزانێکی تەندروست و کۆمەڵگایەکی دروست.

لە ساڵی  (٢٠١٣٢٠١٧) دا (٤ جار ) پێشکەشکراوە

لە ماوەی (٨٠ کاتژمێر)

کە تێیدا  (٧٥ ) بەشداربوو سوودمەندبوون.

  1. خولی بەرەوبەختەوەری:

خولێکی تایبەتە کە تێیدا بنەماکانی ناسینی ڕەگەزی بەرامبەر و پێکهێنانی خێزانێکی بەختەوەر بە ئامانجی بنیاتنانی خێزانێکی تەندروست  کە بناغەیە بۆ کۆمەڵگایەکی بەهێز.

لە ساڵی  (٢٠١٣٢٠١٧)

(٣ جار ) پێشکەشکراوە

بە تێکڕای (٣٦ کاتژمێر)

(٧٨ ) بەشداربوو سوودمەندبوون.

  1. ڕاهێنەری چالاك (پێگەیاندنی ڕاهێنەران):

خولێکی پەرەپێدانی تایبەتە، ئامانجی پێگەیاندنی ڕاهێنەری چالاك و کاریگەری خۆبەخشە، بەمەبەستی بەگەڕخستنی تواناکانی ژمارەیەکی زیاتری تاکەکانی کۆمەڵگا.

ساڵانە ژمارەیەك لە چالاکترینی دەرچوانی پڕۆژەکانی ئاگا بەشداردەبن لە خولێکی چڕدا،

لە ساڵی  (٢٠١٣٢٠١٧) دا

(٣ جار ) پێشکەشکراوە

تێکڕایی (١٨٠ کاتژمێر)

کە تێیدا  (٧٨ ) کەس سوودمەندبوون

گروپە خۆبەخشیەکانمان:

پێکهاتوون لە دەرچوانی پڕۆژە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی ئاگا وەکو (پڕۆژەی سەرکردە، پڕۆژەی مامۆستای چالاك، …)، کە دوای تەواوبوونیان لە خولەکان بۆ ماوەی سێ مانگ پڕۆژەیەکی خۆبەخشی ئەنجام دەدەن.

تا ئێستا زیاتر لە (١٨) گروپ لە ماوەی  ساڵی  (٢٠١٣٢٠١٧) دا

(٦٦ ) چالاکی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە

بە تێکڕای (٣٦٢ کاتژمێر) کاری خۆبەخشی

کە (٣٠٦١ ) بەشداربوو سوودیان لە چالاکیەکان بینیوە.

ناوی بەشێك لە گروپەخۆبەخشیەکانمان ئەمانەن:

ڕۆڤانڕێنوارئایدیاخۆرنەوەی نوێگەشە 

ئامانجخەندەی ژیاندۆستانی ژینگەدۆستانی کتێب       هاوکاریهیوای نوێ

ئایندەنابینایانگروپی هۆشیاریگروپی بە هۆشیاریڕووناکی  گروپی هیوا

پڕۆژە خۆبەخشیەکانمان:

کۆی هەموو ئەو پڕۆژانە دەگرێتەوە کە گروپە خۆبەخشیەکانمان ئەنجامیان داوە:

  1. فێربونی بەردەوامی قوتابخانەکان.
  2. خانەی نەوجەوانان.
  3. دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی ئاگا.
  4. دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی بەشە ناوەخۆیی شەهیدشەوکەت.
  5. ئامادەکردنی پەرتوکی دەنگی.
  6. بەخشینی زیاتر لە ٨٠٠ پەرتوك.
  7. پاك ڕاگرتنی ژینگە (پاککردنەوە، پێشکەشكردنی بابەت).
  8. گەیاندنی زانیاری خێرا .
  9. خوێن بەخشین.
  10. منداڵانی ئۆتێزم.
  11. چاکسازی ژنان و منداڵان.
  12. باخچەی منداڵان.
  13. ٢٠٠ نامەی هۆشیاری.
  14. پێگەیاندنی خود.
  15. خولی سەرکردە بۆ منداڵان.

ژمارەیەك لە خولی تایبەت پێشکەش کراوە بە چەندین ڕێکخراو و دامەزراوە و قوتابخانە لەهەردوو کەرتی حکومی و تایبەتدا بەتێکڕای (١٠٤) کاتژمێری چڕ لە ڕاهێنان کە (٧٠١) بەشداربوو سوودمەندبوون.

  1. بەهێزکردنی ڕاهێنەران لەلایەن ڕاوێژکاری ڕاهێنان (د.سەنی) لە ووڵاتی کۆریای باشور.
  2. فێربونی چالاك بەسیستەمی مۆنتیسۆری.
  3. ڕێگاکانی وانە ووتنەوەی کارا بۆ پەیمانگای گەشە.
  4. خولی پەرەپێدانی کارگێڕی بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوەخۆییەکانزانکۆی سەلاحەددین.
  5. هۆشیاری پەروەردەیی منداڵان.
  6. ووزە گەردوونیەکان و توانا شاراوەکانی مرۆڤ.
  7. پەرەپێدانی خود بۆ ڕێکخراوی مێرسی ئای.
  8. زیرەکی جۆراوجۆر بۆ مامۆستایانی قۆناغی ئامادەیی / هۆڵی ئاگا

پێکهاتوون لە سێ دبلۆمی پێشکەوتووی تایبەتی ئامادەکراو لەلایەن ڕاهێنەرانی باوەڕپێکراوی ڕێکخراوی ئاگا بە متمانەی (ئەکادیمیای HOPEی بەریتانی بۆ توێژینەوە و ڕاهێنان) بە مەبەستی پەرەپێدان و بەهێزکردنی توانای تاکەکانی کۆمەڵگا. دبلۆمەکان بریتین لە:

  1. دبلۆمی پلانی دامەزراوەیی.
  2. دبلۆمی ڕیستارت.
  3. دبلۆمی پڕۆگرامی فۆڕماتی دەروونی.

لە ماوەی ساڵی (٢٠١٣٢٠١٧)

٦ جار پێشکەشکراون

بە تێکڕای (٨٨ کاتژمێر) ڕاهێنان

بە بەشداری (١٦٣) سوودمەندی چالاك.

  1. بریتین لە کۆمەڵێك سیمینار و خولی جۆراوجۆر کە لە ماوەی (٢٠١٣٢٠١٧)دا پێشکەشکراون بەتێکڕای (٢٨) کاتژمێر و (٨٢٢) سوودمەندبوو. گرنگترین بابەتەکان ئەمانەن:

    1. بەرێوەبردنی وانەووتنەوە بۆ پەیمانگای گەشە.
    2. چۆن بخوێنم، باشترین کاتەکانی خوێندن لە چ کاتێکدایە بۆ کۆمەڵگای بارزی ناحکومی.
    3. زانکۆی نۆلج.
    4. زنجیرەی ژیانی نوێی زانکۆ بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم لە کۆلێژی پەروەردە/ زانکۆی سەلاحەددین.
    5. شێوازی خوێندن بۆ قوتابیانی ئامادەیی لە سلێمانی.
    6. تەکنیکەکانی وانەوتنەوەی کارا بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەم لە کۆلێژی پەروەردە/ زانکۆی سەلاحەددین.
    7. چۆن کاتەکانمان ڕێکبخەین بۆ قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی لە قوتابخانەی ژیاری ناحکومی.
    8. چۆن پۆلی دوازدەی ئامادەیی بەسەرکەوتوویی تەواوبکەین / هۆڵی ئاگا.
  1. پڕۆژەی ئەزموونی گەلان:

پڕۆژەیەکی ڕۆشنبیری پەرەپێدانە، ئامانجی بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگاکەمانە لەڕێگەی ئەنجامدانی توێژینەوە دەربارەی ئەزموونی گەلان و سوود وەرگرتن لە هۆکارەکانی بەرەوپێشچوونیان.

  دوای دەرچوونیان لە پرۆژەی سەرکردە، بەشداربوان بەشێوەی گروپ توێژینەوەیەكیان دەربارەی ئەزموونی بەرەوپێشچوونی میللەتێکی جیهان وەکو (یابان، تورکیا، کۆریای باشوور، ئەلمانیا، قەتەر، مالیزیا، چین) لە ماوەی دوو مانگدا ئامادەکرد و لە سیمینارێکدا پێشکەشیان کرد لە ساڵی (٢٠١٤) دا.

  1. ئەنجامدانی ڕاپرسی:

تاوەکو ئێستا (٤) ڕاپرسیمان ئەنجامداوە، لەژێر ناونیشانەکانی:

  1. پێویستیی مامۆستا و قوتابی بە ڕاهێنان و هۆشیارکردنەوە، لەسەر ئاستی (987) مامۆستا وقوتابی زانکۆ.
  2. ڕۆڵی کاری خۆبەخشی لە بنیاتنانی کۆمەڵگە، لەسەر ئاستی (200) مامۆستا و قوتابی زانکۆ.
  3. ڕەوشی خوێندن لە زانکۆکاندا، لەسەر ئاستی (٢١٠٠) مامۆستا و قوتابی زانکۆ.
  4. ڕێژە و ئاستی خوێندنەوە لەناو توێژی قوتابیانی زانکۆکان، لەسەر ئاستی (٥٠٠) قوتابی.

لە ناوەوەی ووڵات:

  1. فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحکومیەکان.
  2. زانکۆی سەلاحەددین.
  3. زانکۆی نۆلێج.
  4. وەزارەتی پلان دانان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی مرۆیی.
  5. ڕێکخراوی دید بۆ پەرەپێدان و شیاندنی دامەزراوەیی.

لە دەرەوەی ووڵات:

  1. ئەکادیمیای HOPEی بەریتانی بۆ توێژینەوە و ڕاهێنان.

کۆی چالاکیەکانی ڕێکخراوی ئاگا لە ماوەی ساڵی (٢٠١٣-٢٠١٧)

٣٣٢ کۆی چالاکیەکان

٢٨٥٣ کاتژمێر

(١٤٠٠١) بەشداربوو لە هەموو ئاستەکانی نێو کۆمەڵگا سوودیان لێبینوە.

بە کۆی  گشتی چالاکیە خۆبەخشیەکانمان هیوای ئەوە دەخوازین کە توانیبێتمان خزمەتێك پێشکەش بە کۆمەڵگاکەمان بکەین لە بواری پەرەپێدان و پەروەردە و فێرکردن لەڕێگای ڕاهێنان و هۆشیاری و هاوکاربووبین لە بنیاتی کۆمەڵگایەکی دامەزراوەیی پێشکەوتوو، و لە ئاییندەدا وەکو ڕێکخراوێکى خۆبەخشى بەردەوامى پێشەنگ لە ڕاهێنان و هۆشیارکردنەوەى تاکەکانی کۆمەڵگا سوودێکی زیاتر بگەیەنین بە هاونیشتمانیان و بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگاکەمان.