تەکنیکی ڕیستارت بەکار بهێنە
لەوانەیە هەندێجارلە کۆمپیوتەرەکەتدا دووچاری کێشەیەك بوبیتەوە کە هەموو بەرنامەکانت وەستاون و پەستی کردبی. هەموومان دەزانین کە تەنها ڕێگەیەکیتر کە بمانەوێ تاقیبکەینەوە لەوکاتەدا ئەوەیە کە کۆمپیوتەرەکە بکوژێنینەوەو دیسانەوە دایگیرسێنیتەوە واتە ( ڕێستارت)کردنەوە.
کە ڕێستارتێك بکەین لەوانەیە باشترین هەڵبژاردە نەبێت، بەڵام هەندێجار پێویست و گرنگە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی هەمووشتەکانمان لەدەست نەچێ.
ئێمە دەبوایە بەهەمان شێوە بیرمان لە ژیان بکردایەتەوە. زۆربەمان تەنها دادەنیشین هەتا شتەکان خۆیان باشتر ببن. ئەوەش وەك ئەوە وایە کە ئێمە لەبەردەم کۆمپیوتەرەکەماندا دانیشتبین و بمانەوێ شتێ دابەزێنین، بەڵام دەبینین کە تەنها %٩٩ بەرنامەکەمان دابەزیوە، بەڵام ئەوە بۆ ئێمە بەس نیە، چونکە بۆئەوەی هەموو بەرنامەکە دابەزێت و هەمانبێت هەموومان دەزانین کە پێویستمان بە %١٠٠ هەیە.
بۆ ئەوەی کە بگەیتە ئامانجی باشتر، پێویستە کە تۆ ئەوە قبوڵ بکەیت کە سەر لە نوێ دەست پێبکەیتەوە. ئەویش یان بە هەمان شێوەو بەرنامەوە کە ئامادەشبیت بۆئەوەی هەمان مەترسیت دووچارببێتەوە، یان بە بەرنامەیەك و شێوازێکی نوێوە کە جارێ شارەزایشی نەبی، بەڵام بەو ڕێگەیەتدا بەرێ بەرەو ئامانجەکەت. ئەوە دەزانین کە تەنها دابنیشیت و تەماشای کۆمپیوتەرەکەت بکەیت هیچ ئاکامێکی نابێت.
کە ڕێستارتێك بکەیت ئەوەش دەگەیەنێت کە لەوانەیە هەندێ کات بەرێت بەڵام لەهەمانکاتدا تۆ شتێکی نوێ دەبەیتەوە کە لەوانەیە بۆت گرنگتربێت. کاتێك کە شتێك باش کارناکات ئەوکاتە پیویستمان بە ڕیگایتر هەیە لەوەی کە لە ڕابردوودا هەمانبووە.
ئەوە تەنها کۆمپیوتەرەکەت نیە کە پێویستی بە ڕێستارت هەیە بەڵکو ژیانیشمان هەندێجار داوای دەکات کە ڕێستارتی بکەین. هەندێجار ڕێستارتەکە بچوکەلەو هەندێجاریش گەورەیە، لەهەمان کاتیشدا هەندێجار بە ویستی خۆمانەو هەندێجاریش ناچارین. ڕێستارت هەمان ئەگەری باشمان پێدەدات هەروەك چۆن بە کۆمپیوتەرەکەمان دەدات. ئەگەرێکە کە شتێکی گەورەتر دروست بکەیت وە کە شتەکان باشتر بروات.
کەس نیە لەم ژیانەدا بە بێ زیان ڕزگاری ببێت. شت هەر دەبێ ڕوو بدات، بەڵام پێویست ناکات هەڵە بێت. بۆیە لە سەرلەنوێ دەستپێبکە و لە پلاندانان و ڕێستارت مەترسە.
ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق