خۆت قبول بێت
لە وەزشەوانێکی کەمئەندامیان پرسی، کە پاڵەوانی یاری تێنسی سەرمێزبوو، کە هەستی چۆنە کاتێك کە ئەو دەستی نیەو بە ژێر چەناگەی ڕەکتەی تێنسەکە دەگرێت. یاری زانەکە لە وەڵامدا وتی: من بەدەست یاری ناکەم، من وا لەدایك بووم و نازانم ئەگەر دەستم هەبوایە ئەوکاتە چۆن دەبووم. بۆمن ئێستا گرنگە و دڵخۆشم.
ئێمە بەردەوام کە هەڵسانگاندن بۆ ژیانی خۆمان دەکەین سەیری لەخۆمان بەرزتر دەکەین. بەم جۆرە هەڵسانگاندنەش جۆرێك لە بێهیوای و دڵتەنگی دەمانگرێت و ناڕەزاییەك بەوەی کە هەمانە سەرهەڵدەدات. کێشەکەش لەوەدایە کاتێك کە هەڵسانگاندنەکە دەکەین، ئێمە تەنها ئەوەی دەیزانین ئەوەیە کە دەیبینین و بیستومانە لەوانیترەوە. ئێمە نەڕاستی تەواو دەزانین لە تەندروستی ئەوان، نەدەزانین کە پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و ناو خێزانەکانیان چۆنە، نەدەزانین کە ئایا ئەوان بەدڵ پێدەکەنن، نەدەزانین کە ئەوان ترسێکیان هەیە، نەدەزانین کە ئەوان باش دەخەون و دڵ ئارامن..تاد .
ئایا تۆش لەوانەیت کە لە ژیانی خۆت ڕازی نیت و هەڵسەنگاندن و بەراوردەکانت بەو کەسانە دەکەیت کە تۆ پێت وایە لە تۆ باشترن؟ ئایا دەزانئی ئەوانە کێن. کەواتە ئێستا وەختی ئەوە هاتووە کە تۆ بیرێك لە خۆت و ژیانی خۆت بکەیتەوە. وەختی ئەوە هاتووە کە بزانی تۆ چیت هەیە کە ئەوان نیانە. لەوانەیە شتەکان زۆربن، بۆ نمونە لەوانەیە تۆ تەندروستیت هەبێ، هاوڕێ و خزمی باشت هەبێ، تۆ دەتوانی بە ئارامی بخەویت و ماڵێکی گەرم و پڕ لە سۆزت هەبێ، مناڵت هەبێ، خۆشیان بوێت و خەڵکت خۆشبوێ، دەتوانی بەسەربەستی بڕۆیتە دەرەوەو بێ باکانە قسەبکەیت و پێبکەنیت..تاد.
ئەگەر بەمشێوەیە بیرت کردەوە تۆ ئارامتر دەبیت و سوپاسگوزاردەبی بۆ هەموو ئەو شتانەی کە خوا پێیبەخشیویت، ئەگەر کەمیش بێت. دڵنیابە هەموو شتیك مانایەکی خۆی تیایە. بەردەامبە لەو شتانەی کەئێستا هەتن بترسە، چونکە ڕۆژێك کە لەدەستیان دەدەیت زۆر نائارام و خەمباردەبیت.