Aga Organization
  • سەرەکی
  • دەربارە
  • پەیوەندی
  • نووسراوەکان
  • چالاکیەکان
دوایین بابەتەکان
سەرکەوتنی من بەند نیە بە دۆڕانی تۆ
  بۆ ئەوەی کەسێکی سەرکەوتوو بیت
تەکنیکی ڕیستارت بەکار بهێنە
پەیامی دایكێك بۆ ڕۆڵەکانی – بەشی سێیەم
چۆن خزم و نزیكەكانمان هۆگری خۆمان بكەین لەكاتی...
ڕاهێنانی ده‌روونی چیه؟
خۆت قبول بێت
خوێندنەوە لە کۆمەڵگای کوردیدا
پەیامی دایکێك بۆ ڕۆلەکانی – بەشی دووەم
خولی داهێنەری بچووك  بە سەرکەوتوویی کۆتایی ھات

Aga Organization

  • سەرەکی
  • دەربارە
  • پەیوەندی
  • نووسراوەکان
  • چالاکیەکان
په‌ره‌پێداننووسراوەکان

خوێندنەوە لە کۆمەڵگای کوردیدا

نووسه‌ر Aga Organization September 5, 2018
خوێندنەوە لە کۆمەڵگای کوردیدا

خوێندنەوە لە کۆمەڵگای کوردیدا

خوێندنەوە بابەتێکی گرنگ و هەنوکەی بوە بەبەردەوامی بۆ پێشکەوتنی هەر شارستانیەت و ژیارێکی مرۆڤایەتی چون دەبێتە هۆی گەڕانەوە بۆ ناخی مرۆڤ و دابەشکردنی پێداویستیەکانی تاک و کۆمەڵ بە شێوەی هەڕەمی و ئەو پێداویستیانەی کە گەورە و بچوک کۆمەڵگا دەیەوێ وە دانانی پلانی دوور و نزیک بۆ گەشە و پێشکەوتن.

خوێندنەوە ئەبێتە هۆی تێگەشتن لە ڕێڕەوی مرۆڤایەتی و هەموو شارستانیەتە مرۆی و فەلسەفی و مێژووی و ئاین و فیکریەکان تا هەنووکە و دیراسەکردنی بۆ دروسکردنی ڕوئیایەکی ڕوون بۆ داهات و ئامانج و پلانەکان.

خوێندنەوە نابێ لە پێناوی خوێندنەوەدا بێت ئەبێ مەبەستێکی ڕوون و دیاری کراوی لە پشتەوە هەبێ، ئاساییە ئەگەر کەسانێک بابەتە ئەدەبیەکان لە پێناوی چێژ و خۆشی بخوێننەوە بابەتی ئاینی لە پێناو پاکبونەوەی ناخو دەرووندا بخوێننەوەو ببێتە پەرستش بۆیان سودێکی دەرونی و ئیمانی و مرۆی لێ دەبینن وەلێ ئەوەی کە گرنگە خوێندنەوەو توێژینەوەی وورد و بەردەوامی بەرنامە بۆ داڕێژراوی تەدریجیە لە ئاساناوە بۆ گران و لە سادەوە بۆ ئاڵۆز و لە خاوەوە بۆ خێرا و ….هتد

خوێندنەوە بە هەموو لایەنەکانەوە وەک: ئاینی ،فەلسەفی، دەرونی، کۆمەڵایەتی ،مێژووی ،زانستی، پزیشکی، فەلەکی، سیاسی ، پەرەپێدان ، پیشەسازی ،ئابووری …هتد

گرنگە بۆ گەشەی تاک و کۆمەڵ و پێشکەوتن لە هەموو لایەنەکانی وەک: تەندروستی و خێزانی و ئابووری و ڕۆحی و کۆمەڵایەتی و پێگەیشتن و گەشەکردن و دیاری کردنی ژینگەی پاک و لەباری ژیان و گەشەکردنی کلتووری و ئەدەبی و زمانەوانی واتە ئەمانە هەمووی لە خوێندنەوەی بەردەوام دەیزانین و پێی دەگەین و دەرکی دەکەین کەواتە هەموو بوارەکانی ژیان و دیراسە و توێژینەوەیان هۆکارێکن بۆ باشتر کردنی ژیانی مرۆڤ وە هەر دەبێ ئەوەش ئامانجیان بێت.

خوێندنەوە پشت بە زۆر و کەمی نابەستێ پشت بە بیرکردنەوەو جێبەجێکردنی خوێندنەوەکە دەبەستێ و وەرگێڕانی بۆ ڕەفتارێکی گونجاو باش ، پشت دەبەستێ بە کۆکردنەوەی زانیاریەکان لە یەک بواردا و پێکەوە گرێدانی.

خوێندنەوە پێویستە لە بواری اختساس و پسپۆڕی بێت واتا مرۆڤ ڕێڕەوێکی گونجاو و زانستی تایبەت بە خۆی لە بوارێک بگرێتە بەر بۆ شارەزابونی باش تێیدا و بۆ فراوانبونی توانای زانیاری و داهێنان و بەکردار کردنی بواری خوێندنەوەکەی.

پێویستە پڕۆسەی خوێندنەوە لە بواری پەروەردەو لە ناو ماڵەکانەوە دەستپێ بکات دواتر بۆ قوتابخانە ناوەندی و دواناوەندیەکان و تەنانەت زانکۆ و وە هۆشیاری بڵاوکردنەوە بۆ خوێندنەوە لە ڕێگەی خول و سیمینار هۆرکشۆپ و ڕونکردنەوەی شێوازەکانی خوێندنەوەو ئاستەکانی و سودەکانی و دەرئەنجامەکانی بکرێت بۆ چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا بە پێی پێداویستی و خواستی کۆمەڵگا.

خوێندنەوە تەنها کتێب نیە تەنها نوسین نیە بەڵکو گەڕان و بەحس و توێژینەوەو وردبینی و تێبینی و بیرکردنەوە دەگرێتەوە دەتوانی بەباشی سودی لێ ببینیین وەک هەر بوارێکی تری خوێندنەوە.

ئەمانەو زۆر شتی بەسودی تر لەسەر خوێندنەوە بیسراوەو خوێندراوەو دەخوێندرێتەوە بەڵام پرسیارەکە ئەمەیە ئایا لە کوردستان تا چەند ئەم خوێندنەوە ئەم پێداویستی و ئامانجانەی پێکاوەو لە خزمەت بەرژەوەندی تاکی کۆمەڵگادایە و خواستەکان بەدی دێنێ.

بەڵام …… ڕێژەیەکی زۆر لەو کەسانەی دەخوێننەوە لە کوردستان و دەدوێت و دەنوست بۆ ئەبێ نا ئومێدبێت ئەبێ ڕەشبین بێت ئەبێ خەمۆکی و خەمگین بێت بەس کێشەکان ببینێت هەر ئازار ببینێت ئەبێ خراپسازان بجوڵێنێ ئەبێ دڵی خۆی بتەقێنێ خۆ کتێب چاڵی مار و دەشتی دڕکاوی و جەهەنمی دنیا نەبو کتێب لانەی زانست و پێشکەوتن بوو هۆی شۆڕشی پیشەسازی و پێشکەوتنی ئەمریکاو ئەوروپا و یابان و هیند و چین و تەنانەت ئەفریقاش بوو .

شارستانیەت و ژیاری زۆر لە میلەتان دەبیستین و دەخوێنینەوە زۆر لە پەیامبەران بلیمەت و موفەکیر و فەیلەسوف و ڕۆشنبیران پێوەی ناسران و بون بە هاوشێوەی ئەستێرەیەکی گەشی ئاسمان بوون بەچرایە کە تولە ڕێ تاریکەکانیان گەیاندە شا ڕێگەی مەنزڵ بۆ خۆیان و کۆمەڵگا بەڵام وا دەزانم لێرە ڕوەکەی تری خوێندنەوە ئەبێتە هۆی جیاوازبوون و دەرکەوتن و سەرکەوتن و پڕ فرۆشی کتێب و پڕ خوێنەری نوسراوەکان کە ئەکرێ بڵێی ئەمەش فێڵێکە لەلایەن نوسەرە فکری و وەرگێڕەکان و ڕۆمان نوسەکانەوە لە خوێنەر دەکرێت .

بۆ دەبێ خوێندن و خوێندنەوەو کتێب و ڕۆشبیری و فیکری ئاین و فەلسەفەو زانست سەرابستانێ بێ لە هەڵماوی بخنکێین بترسێین و بۆی نەچین بۆ دەبێ بۆ ئێمە بڤەیەک بێ خراپتر لە سۆبایەک دەسی منداڵی سوتاندین بۆ ئەبێ بەس کێشەکان ببینین ئەی چارەسەر ئەی ڕزگارکەر یەعنی کە خوێندتەوە خراپتر بوی ڕەشبین تر بوی کێشەدارتر بوی کەوابێ نەجوڵان باشترە کەواتە پێشینان درۆی کرد شەڕ لە بەتاڵی باشترە کەواتە پیرە درۆی کرد کە ماڵی زیاوە سەر ناشکێنێ بۆ بۆ ،…؟!

خوێندنەوە و بۆ من و دەیانی تر خراپ نەبو وتیان دەرونی دەرون تێک دەداو بەزانکۆ و بە خوێندن و بە دەورە و بە خوێندنەوە باشتر بووم وتیان نا فەلسەفە لادین و فزول و سەرکەش و ئاژاوەچیت دەکات نازانم نەک بە خوێندنەوە بە دەورات و خول هیچ نەگۆڕا لە بابەتەکە بۆ هەموو بوارەکانی تریش بە هەمان شێوە .

فەلسەفە لە وڵاتە پێشکەوتوەکان کێشە ستراتیژی و کۆمەڵایەتی و فکری و مەزهەبی و زانستیەکان و زۆر کێشەی تر چارە دەکات بۆ لە کوردستان هۆکارێکە بۆ تێکدانی مێشک و دەرون و ئاین و کۆمەڵگا ئەمە تەنها وەهمێکەو فێری پرسیار و بیر و تێفکرین و پڕۆسەی فەلسەفاندن نەبوین کە دەڵێن فەلسەفە پێچەوانەی دەریایە ئەگەر نەزانی لەقەراغی مەلە بکەی ئەخنکێیت و وە لە قوڵای مەلە بکەی بیردروست دەبیت ئەمە تێڕوانینێکی تا ڕادەیەک ڕاستە چونکە خوێندنەوە لەم بوارە پێویستی بە وردی و قوڵبونەوە هەیە نەک شتێکی ئەم و بە قورو لیتەی قەراغەکەی بخنکێی.

دەلای لامای فەیلەسوف دەڵێ هەرکتێبێک دەیخوێنیتەوە بە پێی بەهێزی و قەبارەی فیکری کتێبەکە گۆڕان بەسەر فیکر و کەسایەتیت دێت.

ئەکرێ بڵێین خوێندنەوە نابێت بمانکات بە عەبدی کتێب و سەراپا کەسایەت و ژیانمان بە کتێبێک بگۆڕێ و کەسایەتی و ئینتیما ی کۆمەڵایەت و ئاینی و فیکری و خێزانیمان هەڵگەڕێنێتەوە جا لەبەر ئەمە زۆر زۆر گرنگە بەبەردەوامی بە چاوی ڕەخنەوە بخوێنینەوەو هەوڵبدەین ئەوەی هەیە یەکسەر نەمانگۆڕێت ووردە ووردە و بە چەند جار و چەند بەڵگەیەک.

ئەم حاڵەتەش لە کوردستان بونی هەیە و نوسەر پەرست و کتێب پەرستی دیاردەیەکی ناو خوێنەرانە لە گست بوارەکان بە جۆرێک کەسانێک هەن دوو سێ کتێبیان لە بوارێک یان کتێبی کەسایەتیەکیان خوێندۆتەوە بون بە کۆپی کتێب و نوسەرەکە.

# حاڵەتێکی تر هەیە بەداخەوە ئەویش نەخوێندنەوەیە لە بواری پسپۆڕی وەک لەسەرەوە باسمان کرد کە گرنگە بە پێی پسپۆڕی خۆمان بخوێنینەوە بۆ ئەوەی بتوانین لە بوارێ خزمەت بکەین نەک ببینە توتی و خوێندنەوە بۆ قسەکردنی بێ گوفتاربێت کە ئەمە بەڕاستی زۆر لە کوردستان دەبینرێت و تێبینی دەکرێت کە ئەوەنەی هەمەلایەنە خوێندنەوە و هەڵە خوێندنەوە و شپرز خوێندنەوە هەیە تواناکە لە پسپۆریەک کورت بکرێتەوە زۆر باشترە ئەمەش مانای ئەوە ناگەیەنێ کە بوارەکانی تر فەرامۆش بکرێن بەڵکو بخوێنرێنەوە لە پاش ئەوەی کە بواری خۆتت کامل کرد. کە بواری خۆت ئەکاتە خوێندنەوەی ستونی و بۆ سەرەوە ، خوێندنەوەی لایەنەکانی تر دەبێ ئاسۆی بێت.

ڕەشبینی و بە خراپ ڕوانین و تێڕوانینی ڕەشبینانە گرفتێکی دەروونیەو دەرئەنجامی خراپی دەبێت لەسەر تاکی خوێنەر و وە لەویشەوە بۆ تاکەکانی تری کۆمەڵگا، کە ئەم حاڵەتە بۆ زۆرێک لە خوێنەرانی کورد دروست دەبێ کە بەشێکی زۆر لە ژیانی و مرۆڤەکانی چواردەوری و کۆمەڵگا بە خراپ و بێ متمانە و ڕەشبین سەیر دەکات و بە کاڵ فام و نەفام بڕیار لەسەریان دەدات کە لە کاتێکدا ئەم حاڵەتە دەگەڕێتەوە بۆ بێ ئەزموونی لە بواری خوێندنەوەدا وە ئەکرێ بڵێن کۆمەڵگایەکی سەرەتاین بە نیسبەت ئەم کێشانەی خوێندنەوەو کە سەری هەڵداوە بەتایبەت ڕەشبینی . ئەمە بەڕەچاوکردنی ئەوەی کە خوێندنەوا بۆ خوێنەرەکەی ئێش و ئازاری هەیە بەوەی کە دەرک بە کێشەکانی کۆمەڵگە دەکات و زۆرجار بێ توانایە لە چارەسەر ئەم وتەیەش باوە کەدەڵێ: خۆزگەم بە گڵل و کەم ئەقڵ بەس نیە دڵ خۆشن خۆزگەم بە نەخوێندەوار بەس نیە ئاگایان لە کێشەو ململانیەکان نیە .

بەڵام ئەمە پاساوێکی قبوڵراو نیە ئەم تێڕوانینە و خوێنەر ئەوەنە توانای هەبێ دەست بخاتە سەر ئازار و برین و کێشەکان ئەبێ بلازوت و ئازار شکێن بێت وە  ئەبێ خۆی فێری نەشتەرکاری برینەکان بکات

بێ ئامانج خوێندنەوە یەکێکی ترە لە کێشەکان و هەیە بۆ خۆشی و هەیە بۆ کات بەسەر بردن و هەشە بەس بۆ چێژ دەیخوێنێتەوە کە بەڕای من ئەم حاڵەتە بە بەردەوامی کێشەیەو خزمەت ناکات و هیچ بەرهەمێکی فیکری نابێ ئەمەش مانای ئەوە نیە ئێمە چێژ لە خوێندنەوە نەبەین نا گرنگە ئەو بوارەی دەیخوێنینەوە بە حەزی خۆمان بێت بەڵام ئامانجە سەرەکیەکە چێژ نەبێ بەڵک و سود و گرنگی بێت.

خوێندنەوە ئەبێ سود بەتاکو کۆمەڵ بگەیەنێ لەم خاڵەش تا ڕادەیەک گرفتمان هەیە بە حوکمی ئەوەی خوێندنەوە کۆمەڵێ وشەی هێناوەتە ناو زمان و فەرهەنگو کلتوور و کۆمەڵگاوە و زمانەکەی شێواندوەو تەنانەت بۆتە هۆی دروست کردنی چینایەتی زمانەوانی کە کۆمەڵێک خوێنەر بە جۆرێ قسە دەکەن تاکی ئاسای کۆمەڵگا لە قسەکانین تێناگات و بەکارهێنانی دەستەواژەی نامۆ و قورس بۆتە جۆرێ لە ئەتەکێت و ڕۆشنبیری قسەکردن.

وە بوەتە هۆی تاریکبینکردن و خەمۆکی و جیاکردنەوەی تاکی خوێنەر لە کۆمەڵگاو دورەپەرێزی و کۆمەڵێ کێشەی تر کە بونەتە هۆی دروستکردنی تێڕوانینی خراپی کۆمەڵگا لەسەر خوێندنەوە. کار لەسەر بە گروپ خوێندنەوە و مێزگەرد و خێرا خوێندنەوە و گفتوگۆ لەسەر کتێبە بابەتیە گرنگەکان بکرێت و توێژینەوەی بە کۆمەڵ ئەنجام بدرێت چون ئەمڕۆ هێزی ئێمە لە من زۆر بەهێزترە و ناوەندە ئەکادیمیەکان پشت بە کتێب و توێژینەوەی بە کۆمەڵ دەبەستن بۆ چارەسەری کێشەکان وە کۆمەڵێ هەوڵی لەم جۆرە لە کوردستان هەیە بەڵام زۆر کەمەو زیاتر خوێندنەوەکان تاکی دژ ئاراستەن. # لە هەمووی کێشە تر ئەوەیە کە خوێندنەوە نەبوە بە کلتورێکی جوان و لە ماڵەکان و شوێنە گشتیەکان وەک سەرتاشخانەو نەخۆشخانەو ناو پاس و مارکێتەکان کە کتێب و کتێبخانەی تێدا بێت بۆ خوێندنەوە . باسی گرنگی خوێندنەوە وەک خۆراک وجلو بەرگی لێ نەهاتوە کە مرۆڤ لەم کۆمەڵگا کاری لەسەر بکات.

لە قوتابخانەو کتێبخانە گشتیەکان بەشێوەیەکی باش کاری لەسەر نەکراوەو هەر بە سیستەمە کلاسیکیەکە بەڕێوە دەبرێن و بە کۆمەڵێ کتێبی کۆن و بێ کەم بایەخ پڕکراون و گۆڕانکاریان تێدا ناکرێ.

ئەلبێرت ئەلیس ئەڵێ ئەوە ڕوداوەکانی دەرەوە نین کاریگەری لەسەر ئێمە دروستەکەن بەڵکو ئەوە مێشک و بیری خۆمانە کە شیکردنەوە بۆڕوداوەکان دەکات و کاریگەری دادەنێت. وە پێویستە وەک کۆمەڵگا ڕوئیا و بیری خۆمان بگۆڕین بۆ کتێب و کتێب دۆست و خوێندنەوە. گرنگە لەسەر خوێنەرانیش تێڕوانینیان بگۆڕن بە باری چارەسەردا بۆ کێشەکان و خوێندنەوە بکەنە ڕێگەیەک بۆ چارەسەری کێشە ئاتی و درێژخایەنەکانی خۆیان و کۆمەڵگا و لەجیاتی ئەم بارگرانیە فیکری و جیاوازیە فیکریانە و نیقاشی بێ سود. وە لە کۆتایدا گۆڕینی ئەم شیکردنەوەیە بە باری چارەسەردابێت باشە کە بەس باسی کێشە نەکەین ئەی چارەسەر بۆ کێشە و نەخۆشیەکان ئەی چاکبونەوە.

خوێندنەوە ئەبێ درختەکە ئاوبدات نەک کرمی خۆرە بێت بۆ قەدەکەی ، ببێتە هۆی لا دینی و ڕەشبینی و بێ ئەمێدی و دورە پەرێزی و خەمۆکی و جیاکردنەوەی تاک بێت لە کۆمەڵ و زەڕبلێدان و خراپکەری ڕەها و بڕیاری موتلەق بێت بۆ شتەکان بە شێوەی ڕەشبینانە.

 

نوسینی: ”سەركار علی” ڕاهێنەری ڕێكخراوی ئاگا

خوێندنەوە لە کۆمەڵگای کوردیدا was last modified: September 6th, 2018 by Aga Organization
0 توانج
7
Facebook Twitter Google + Pinterest
Aga Organization

پێشووتر
پەیامی دایکێك بۆ ڕۆلەکانی – بەشی دووەم
دوتر
خۆت قبول بێت

Related Articles

سيفەتەکانی کەسێتی متمانەبەخۆبوو

July 3, 2018

سیفەتەکانی کەسی نەرێنی

August 7, 2018

ببه خوێنەرێکی باش

July 19, 2018

جوانترین‌ ئامۆژگارییەکانی دکتۆر ئیبراهیم فەقێ

April 11, 2018

خۆت قبول بێت

September 8, 2018

تەکنیکی ڕیستارت بەکار بهێنە

November 4, 2018

ڕاهێنانی ده‌روونی چیه؟

September 16, 2018

خۆبەخشیی لە دید و پەیامی ئاگا

May 17, 2018

پەیامی دایکێك بۆ ڕۆڵەکانی

July 21, 2018

  بۆ ئەوەی کەسێکی سەرکەوتوو بیت

February 17, 2019

توانجێك جێ بهێڵه‌ Cancel Reply

گه‌ڕان

دوایین بابه‌ته‌كان

  • سەرکەوتنی من بەند نیە بە دۆڕانی تۆ
  •   بۆ ئەوەی کەسێکی سەرکەوتوو بیت
  • تەکنیکی ڕیستارت بەکار بهێنە
  • پەیامی دایكێك بۆ ڕۆڵەکانی – بەشی سێیەم
  • چۆن خزم و نزیكەكانمان هۆگری خۆمان بكەین لەكاتی سەردانیكردندا؟

جۆری بابه‌ته‌كان

  • nlp (2)
  • په‌ره‌پێدان (17)
  • چیرۆک (1)
  • خود (13)
  • خول (1)
  • ڕاهێنه‌ران (6)
  • سامانداری (1)
  • كه‌سایه‌تی (10)
  • نووسراوەکان (11)
  • هەواڵ (1)

ئاگا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان

Facebook Linkedin Youtube Email

خۆ تۆماركردن وه‌ك خۆبه‌خش له‌ ئاگا

دوایین بڵاو كراوه‌كان

  • 1

      بۆ ئەوەی کەسێکی سەرکەوتوو بیت

    February 17, 2019
  • 2

    خوێندنەوە لە کۆمەڵگای کوردیدا

    September 5, 2018
  • 3

    بکوژەکانی کات چين ؟

    July 29, 2018
  • 4

    چۆن خزم و نزیكەكانمان هۆگری خۆمان بكەین لەكاتی سەردانیكردندا؟

    October 18, 2018

ڤیدیۆكانمان



فۆڵۆمان بکەن

Facebook
  • Facebook
  • Linkedin
  • Youtube
  • Email

@2018 - Aga Organization. All Right Reserved. Designed and Developed by Jiasaz Company