هاوسەرێکی سەرکردە بە
هاوسەری سەرکردە ئەوەیە کەوا هەمیشە ماندوبوونی هاوسەرەکەی بەرز دەنرخێنێت، لەجیاتی سەرکۆنە کردن دەستخۆشی کردن خووە تیایاندا.
خێزانی سەرکردە دەبێت هەمیشە خۆشیەکان تیایدا زیاتربن لە گرژی ئاڵۆزیەکان، دەبێت کۆمەڵێک یاسا لە خێزانەکەدا هەبێت کە جگە لە چارەسەرکردنی تەنگژرە و ئاڵۆزیەک کەسیەکانی نێوان تاکەکانی خێزان ، بتوانن چارەسەری تەنگژیەکانی ژیانیشی پێ بکەن.
گرینگترینی ئەو یاسایانە لێبووردەیی و بەرز نرخاندنی ڕۆلی ئەوەی ترە.
کوڕێك دەڵێت: دوای رۆژێکی درێژ لە کارکردن دایکم خواردنەکەی خستە بەردەمی باوکم ، لەگەل پارچە نانێکی گەرم ، بەلام نانەکە زۆر سووتا بو، باوکم پارچە نانە سووتاوەکەی هەلگرت ، زەردەخەنەیەکی بۆ دایکم کرد، دواتر لە منی پرسی ئەمرۆ لە قوتابخانە چۆن بوویت ؟
من بیرم نیە چۆن جوابی باوکم دایەوە ، بەلام ئەوەم بەبیرە باوکم پارچە نانە سووتاوەکەی هەلگرت و کەمێک پەنیر و مرەبای پێوە کرد و خواردی .
دواتر کە لەنان خواردن تەواو بووین ، گوێم لێ بوو دایکم بە باوکی دەووت ببمبوورە لەوە کە نانەکە زۆر سووتا بو، هەرگیز وەلامی باوکم بیر ناچێتەوە لەبەرامبەر داوای لێبوردنەکەی دایکم کە ووتی
خۆشەویستم ئەوە کەی کیشەیە ، خۆت دەزانی من حەزم لەوەیە نان زیاد ببرژێت ، ئەگەر تامی سووتاویش بدات خۆشترە..!!
منیش لە پێش نووستن چوومە لای باوکم ، پێم ووت هەر بەراست باوکە گیان تۆ حەزت لە نانی سووتاوە
باوکم سەری نام بەسنگیەوە ئەو قسانەی بۆ کردم:
کوری خۆم: ئەمرۆ دایکت کاری زۆر کردووە ، زۆر ماندوو بووە ، لەبەرامبەر ئەو هەموو کارەی بروا ناکەم پارچە نانێکی سووتاو ئەو هەموو زیانەی هەبیت ، خۆ نامکوژێت، ژیان پرە لە کەموکوری ، کەس نیە کامل و بێ عەیب بیت، پێویستە فێربین هەلەی بەرامبەر قبول بکەین ، بەم شێوەیە پەیوەندیمان بەردەوام دەبیت، ناکرێ لەسەر پارچە نانێکی سووتاو ، دلێکی میهرەبان بشکینیت!….