بکوژەکانی کات
هۆكارەكانی بەفيرۆدانی کات زۆرن ، زۆربەی كەسەكانيش بير لە هۆكارەكانی ناكەنەوە بۆ ئەوەی خۆيانی لێ بەدوور بگرن ، چونكە ئەگەر هەر تاكێك هەوڵبدات هۆكارەكان بزانێت و هەوڵی لادانی بدات ، بەربومی لادانی ئەوانە كاتێكی يەك جار زۆرمان بۆ دەگەرينێتەوە بۆ ئەوەی بە شتی گرنگتر بيبەينە سەر، کە ئەوەش یەکێک لە خاسڵەتە سەرەکیانەنی کەسانی سەرکردەیە، وەكو بەرەو پيش بردنی خودی لە ريگای خويندنەوە و يان كۆرسی فيركاری يان بەهێز كردنی پەيوەندی نێوان خێزان و هاورێكان ، ئێستاش لە گرنكترين بکوژەکانی کات باس دەکەین :
١-نەبوونی پلان و ئامانجيكی دياری كراو: ئەوە وا لە ژيانی مرۆڤ دەكات بەبێ هيچ ئامانجێك بەسەری بڕوات ، بەڵكو هەوڵی هەموو شتێك دەدات و تاقيكردنەوەی زۆر دەكات بەڵام بەبێ سوود و هيچ شتێكی لێ بەدەست ناهێنێت .
٢-تەمبەڵی و دوواخستن : ئەوەش يەكێكە لە هەرە گرنكترين هۆكارەكانی بەفيڕۆدانی كات ، دوواخستن لە شتێكی دياری كراو ناوەستێت ، بەڵكو دەگەڕێتەوە ئەوەی كە ئەو كەسە حەزێكی لەوە نيە كە كارەكە تەواو بكات كە دەيويست بيكات ، بۆيە لەسەر خۆت توند بەو كارەكانت دووامەخە .
٣-لەبيركردن : ئەوەش لەبەر ئەوە ڕوودەدات چونكە كەسەكان شتەكان تێبينی ناكەن كە دەيانەوێت بيكەن ، بەو شێوەيە چەندەها ئەركی بەجێدەهێلێت ، زۆربەی كەسەكان كە شتەكان تێبینی دەکەن سەركەوتوو بوونە و كێشەی لەبير چوونەوەيان نەماوە تەنها بە زیاد تێبینی کردن و ووردبون لەسەر ئەرکەکانیان و تۆمارکردنیان لەشوێنێک وە ئەو كەسانەی كە تێبينی ناكەن و تەنها پشتیان بە عەقليانەوە دەبەستن چەندە ئەرك و كاری لەبير كردووە و ئەوەش توشی چەندەها كێشەی دەكات .
٤-نەووتنی ووشەی نەخێر: لەوانەيە لای زۆر کەس ئەوە گرنگيش نەبێت ،بەڵام فێربو داوای لێبووردنيان لێبكە بە شێوەيێكي جوان،و فێربە بڵێی نەخێر لە هەنديك كاتدا ، ئەوەش لە شتە زيادەكان بەدوورت دەگرێت و ئەركەكەت لەسەر قورس ناكات و كاتت بۆ دەگەرێنێتەوە .
٥-تەواو نەكردنی كارەكان : تەواو نەكردنی كار يان بەردەوام نەبوونی لە ڕێكخستنی كات تەمبەلی يان بير كردنەوەی نەرێيانە بەرامبەر رێكخستنی كات بۆ دروست دەکات ، زۆر كەسيش دەبينين كارەكەی ياخود پرۆژەكەی دەكات و دەگات بە %٨٠ پاشان بەردەوام نابێت لەکاتێکدا كارەكەی زۆری كەمی ماوە ، و لێرەوە دەوەستيت لەو كارەی و دەرواتە سەر يەكێكی تر وە كارەكەی تريشی وەكو ئەوەكەی يەكەم لێدەكات ، چەندەها كاری نيوە لەسەر كەسەكە كۆدەبێتەوە . بۆيە بە دڵنيايەوە كارێك تەواو بكە پاشان برۆ سەر كارێكی ترەوە ، ئەوەش تەنها پێويستی بە (تركيز)ە .
و/یوسف شێروان