پەلەکردن لە بڕیاردان
بەڕێوەبەرێك تێبینیکرد کە ئاستی جێبەجێ کردنی سکرتێرەکەی بەرە بەرە خراپ دەبێت. بۆ چەندین ساڵ ئەو سکرتێرە زۆر ووردبوو لە کارەکانی وبەڕاستی پشتی پێدەبەست، بەڵام بەم دواییانە دەستیکردووە بە درەنگ هاتن بۆ کار و زوو رۆیشتنەوە وە دەکەوێتە هەڵەشەوە. چونکە تەمەنی بچووك بوو بۆیە بەڕێوەبەرەکە وایبۆچوو کە شەوان تا درەنگانێك ناخەوێت. ئاستی جێبەجێکردنی سکرتێرەکە بەردەوامبوو لە خراپبوون.
وە کاتێك کە بەڕێوەبەرەکە لەگەڵی دانیشت تا هەڵسەنگانی ساڵانەی بۆ بکەن، بەڕێوەبەرەکە پێی ڕاگەیاند هیچ زیادەیەكی سەر مووچە وەرناگرێت چوونکە ئاستی جێبەجێ کردنی خراپبووە. لە و ساتەدا سکرتێرەکە دەستیکرد بە فرمێسك باران وە بۆی ڕوونکردەوە کە چۆن هاوسەرەکەی جێیهێشتووە و ئێستا ناچارە کە دوو منداڵەکەی بە تەنیا بەخێوبکات. وە هەموو بەیانیەك، پێویستە لە سەری کە منداڵەکان بگەیێنتە خوێندنگا پێش ئەوەی بێت بۆ ئۆفیس، ئەوە ش واتا سەرکەوتنە سەر دوو پاسی جیا، وە ئێواران کە دەگاتە ماڵەوە پێویستە لەسەری دوومنداڵەکەی بەخێو بکات چێشتیان بۆ لێبنێت وماڵەکە رێکبخات، کە بابتێکی زۆر ماندووکەرە.
دوای چەند هەفتەیەك، سکرتێرەکە دەستی لەکارەکەی کێشایەوە وبەڕێوەبەرەکە سکرتێرەکی باشی لە دەستدا.
پەند: سەرکردە هەمیشە ئاگاداری دەوروبەریەتی و ئاگاداری حالی یەکە بەیەکەی شوێن کەوتوانیەتی کە ئەوەش یەکێکە لە جیاوازیەکانی سەرکردە و بەڕێوەبەر کە بەڕێوەبەر تەنها لەسەر دەستکەوت و کاتی هاتن و ڕۆیشتن چالاکبوون و نەبوونی تیمەکەی هەڵدەسەنگێنێت، بەڵام سەرکردە بارودۆخەکەشیان لەبەرچاودەگرێت لەبەر ئەو پەیوەندیە بەهێزەی کە هەیەتی لەگەڵ تیمەکەی. گەر ئەو بەڕێوەبەرە سەرکردە بوایە بەر لەوەی گلەیی بکات هاوکاری و یارمەتی سکرتێرە بەوەفاکەی دەدا تاوەکو ئەرکی لەسەرشانی ئاسانتر بکات ئەوکاتە ئەویش گەرم و گوڕتر دەبوو لە دەوامەکەی.